میخاییل ئۆلیانۆف، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەو هەیئەتە جگە لە وڵاتەکەی خۆی، لایەنگری هیچ ولاتێکی دیکە لە وتووێژەکانی ڤییەندا نییە.
میخاییل ئۆلیانۆف، نوێنەری ڕووسیە لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان لە ڤییەن، لە دانیشتنی وتووێژە ناوکییەکانی ئێڕان و وڵاتانی رۆژاوایی، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە وڵاتەکەی لەو وتووێژانەدا نوێنەرایەتی ڕێژیمی ئێران ناکات.
نوێنەری ڕووسیە لە وتووێژەکانی ڤییەن ڕۆژی سێشەممە ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، لە لاپەڕەی خۆی لە تویتەردا نووسی کە بۆ تیشک خستنە سەر بەشێک لە ئاکامی دانیشتنەکانی ڕابردوو کە ناڕوونی تێدا هەیە، پێویستە بگوترێ ڕاوێژکارییەکان بە شێوەی جوارجوۆ بەردەوامە.
ئۆلیانۆف لە وڵامی پرسیارێکدا کە ئایا هەیئەتی ڕووسیە بە نوێنەرایەتی ڕێژیمی ئێران وتووێژ دەکا وتی: ئەوە دوور لە ڕاستییە و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەو هەیئەتە جگە لە وڵاتەکەی خۆی، لایەنگری هیچ ولاتێکی دیکە لە وتووێژەکانی ڤییەندا نییە.
جێی ئاماژەیە کە دەوری هەشتەمی وتوێژەکانی بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناوکیی ساڵێ ٢٠١٥ ناسراو بە بەرجام، لە ڤییەن زیاتر لە دوو حەفتەیە بەڕیوە دەچێ و تا ئێستا پێشکەوتنێکی ئەوتۆی نەبووە.