• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

قادر وریا: لەتبوونی حیزبی دیموكرات ڕووداوێكی نەخوازراو بوو، هەر دوو لایەنیش هەر كام بە ڕادەی خۆی لێی بەرپرسیارن

بەرواری بڵاو کردنەوە 2016/04/01
جۆری بابەت: کوردستان

تۆڕی میدیایی “خه‌ڵک” به‌بۆنه‌ی ١٠ی خاکه‌لێوه‌، ساڵڕۆژی له‌داردرانی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د، دامه‌زرێنه‌ری حیزبی دێموکڕات‌و کۆماری کوردستان‌و؛ له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پرسی دوو لایه‌نی دێموکڕاته‌کان ڕاپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە. لێدوانی قادر وریا، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان، نێوئاخنی بەشێک لەم راپۆرتەی پێک‌هێناوه‌.
ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموكراتی كوردستان به‌ ئاماژه‌ به‌ سروشتی جیاوازیی بیرو بۆچوونه‌کان‌ له‌ کۆمه‌ڵگاو حیزبه‌کان‌و گرینگیی به‌رپرسیاره‌تیی لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ ئاست کێشه‌کان ده‌ڵێ:” لەتبوونی حیزبی دیموكرات ڕووداوێكی نەخوازراو بوو، كە هەر دوو لایەن‌و هەر كام بە ڕادەی خۆی لێی بەرپرسیارن، سروشتییە ئەگەر ئەو سینگفراوانی‌و حیكمەت‌و دووربینییەی لای پێشەوا قازی محه‌ممه‌د هەبوو، لە دوای پێشەوا و بە تایبەتی لەم ساڵانەی دوایی‌دا، لای ڕێبەران و بەڕێوەبەرانی حیزب هەبایە، لەوانەیە لە حیزبی دیموكڕات‌دا لەتبوون‌و جیابوونەوەكان ڕوویان نەدابا.”
قادر وریا له‌ وڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا که‌ ئایا بوونی دوو لایه‌نی دێموکڕات له‌ حیزبه‌که‌ی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د، پێچه‌وانه‌ی ڕاسپارده‌و وه‌سیه‌تی پێشه‌واو بێڕێزی به‌و نییه‌، ده‌ڵێ” پێشەوا لای هەموو دیموكراتێك، ڕەمزی خۆبەختكردن لە پێناوی ڕزگاریی نەتەوەیی لە بندەستییە، حیزبی دیموكراتی كوردستان لەم ساڵانەی دوایی‌دا، هەوڵی داوە زیاتر لە پێشووش بگەڕێتەوە سەر بیروباوەڕ و تایبەتمەندییە بەرزەكانی كەسایەتیی پێشەوا قازی محەمەدو لە تێكۆشان‌و كاری سیاسیی خۆی‌دا ڕەچاویان بكا، لە ئێستاش دا پرسی پێویستیی یەكگرتن‌و یەكگرتنیش لە نێو هەر دوو لای دیموكڕات، بە گەرمی‌و جیددی لە ڕۆژەڤ دایەو پێمان وایە ئەگەر دۆستانمان لە حدكا، قبووڵ بكەن حیزبی دیموكراتی یەكگرتوو بە هاوبەشیی هەر دوو لای دیموكرات دادەمەزرێتەوە، كە ئەمەش پێویستی بە ئازایەتیی داننان‌و قبووڵكردنی حیزبی دیموكراتی كوردستان وەك بەشێك لە بنەماڵەی گەورەی دیموكرات هەیە، ئەم یەکگرتنەوەیە دێتە دی.”
ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕات له‌ وڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا که‌ بۆچی هه‌ندێ بۆنه‌ی هاوبه‌شتان‌و یه‌ک له‌وان ١٠ ی خاکه‌لێوه‌ پێکه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ نابه‌ن، ده‌ڵێ: ماوەی چەند ساڵە حزبی دیموكراتی كوردستان پێشنیاری ئەوە بە حدكا ده‌کا كە با هەندێك لە بۆنەكان بەیەكەوە به‌ڕێوه ‌ببه‌ین، بەتایبەت ١٠ی خاكەلێوە كە رۆژی شەهید بوونی پێشەوا قازی محەممەد، دامەزرێنەری حیزبی دیموكرات‌و رۆژی شەهیدانی كوردستانە، به‌ڵام ئه‌و داوایه‌ له‌لایه‌ن حدکاوه‌ به‌ به‌رده‌وامی ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه‌.
قادر وریا ده‌ڵێ: “ئەم ساڵیش پێشنیاری ئەوەمان پێدان که‌ بۆ ئەوەی بە خەڵكی كوردستان بڵێین، ئێمە لە رەوتی یەكگرتنەوەدا هەنگاوێك چووینە پێش‌و پتر لێك نزیك بووینەوە، وەرن با بەیەكەوە سەردانی گڵكۆی شەهیدان بكەین‌و، بڵێین ئێمە لەو ڕۆژەدا، ڕێز بۆ پەیامی بنەماڵەی شەهیدان‌و هەموو خەڵكی كوردستان كە یەكگرتن‌و یەكتر قبووڵكردن‌و پێكەوە بوونە، دادەنێین‌و ئامادەییمان هەیە لە داهاتوودا لەمەش زیاتر بچینە پێش؛ بەڵام دۆستانمان لە حدكا دەڵێن بە هۆی بڕیارێكی كۆنگرەی خۆیان ئیجازەی ئەوەیان نییە كارو چالاكیی هاوبەش لە گەڵ حیزبی دیموكراتی كوردستان بكەن.”
ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ده‌ڵێ هیوادارین دۆستانی حدکا لە كۆنگرەی داهاتووی خۆیان‌دا ئەم كۆسپە لە سەر ڕێی خۆیان لاببەن بۆ ئەوەی ڕێخۆشكەر بن بۆ یەكگرتنەوەو پێكەوەبوونێك كە جێگای رەزامەندیی هەموو دیموكراتەكان بێ‌و هەموان حیزب بە ئی خۆیان بزانن.”

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist