لەماوەى مانگی ڕابردوودا ١٤٢ خانووبەرەى هاووڵاتییانی پارێزگاى سنە، لەلایەن دەسەڵاتی ڕێژیمی داگیرکەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕووخێندراون.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، له‌ماوه‌ی یه‌ک مانگی ڕابردوو زیاتر له ١٤٢ خانووبەرەی هاووڵاتییانی پارێزگای سنه، به بیانووی زێده‌ڕۆیی له‌لایه‌ن بەڕێوەبەریی سه‌رچاوه سروشتیه‌كانی ڕێژیم لەو پارێزگایە، ڕووخێندراون و مۆڵەت یان شوێنی دیکەیان بۆ خاوەنی خانووبەرە ڕووخاوەکان دیاری نەکردووە.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا به‌رپرسی بەڕێوەبەریی سه‌رچاوه سروشتیه‌كانی ڕێژیم لە سنه ڕایگه‌یاند: ١٤٢ خانووبەرە ڕووخێندراون و هه‌شت هه‌زار مه‌تر له زه‌وییه‌كانی پارێزگای سنه به بیانووی زێده‌ڕۆییه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوەتەوە.
بەپێی بەراوردەکان، خانووبەرە ڕووخاوەکان زیاتر لە ٧٩ میلیار تمه‌ن تێچوویان بۆ خەڵک هەبووە كه زیاتر لە ٤٨ خانوو و ڤێلای ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی “سه‌راوقامیش” و “قوڵیانـ”ـی شاری سنه.