کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ لەکاتی چوون بۆ کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود دەچێتە سەر مینە تەڵەییەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیم و بە توندی بریندار دەبێ.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز”، رۆژی سێشەممە ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆڵبەرێک بە ناوی “یاسر سەحرایی” خەڵکی گوندی کوڵەسەی جوانڕۆ لەکاتی چوون بۆ کۆڵبەری دەکەوێتە سەر مینە تەڵەییەکانی سپای پاسداران و بە توندی لاقی بریندار دەبێ.
جێ ئاماژەیە کە سپای تێرۆریستیی پاسداران سنوورەکانی کوردستانی بە بیانووی ئەمنییەتی مینڕێژ کردووە و سنوورەکان هیچ تابڵۆیەکی ئاگادارکردنەوەیان لێ نییە و ئەمەش دەبێتە هۆی کوژران و برینداربوونی کەسانی ئاسایی.