بە هۆکاری خراپی ڕێگەوبانەکانی ئێران کارەسات و ڕووداوەکانی هاتوچوو لەو وڵاتە زۆرتر پەرەی سەندووە و هەر نیو کاتژمێر کەسێک دەبێتە قوربانی.
بە هۆکاری خراپی ڕێگەوبانەکانی نێوان شارەکانی وڵاتی ئێران و کەمتەرخەمی و بایەخنەدانی کاربەدەستان و بەرپرسانی پێوەندیداری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، ڕووداوەکانی هاتوچوو بووەتە هۆی پەرەسەندنی کارەساتەکان و ئاماری قوربانییەکان زیاتر بووە.
بەرپرسی پۆلیسی گشتیی ڕێژیمی ئێران لەم پێوەدنییەدا بە میدیاکانی کۆماری ئیسلامی ڕاگەیاندووە کە لە ئێراندا بەهۆی خراپی جادە و ڕێگەوبانەکان و پەرەسەندنی ڕووداوەکانی هاتوچوو، هەر نیو کاتژمێر یەک کەس گیانی لەدەست دەدات و دەبێتە قوربانی.
لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا ئاماری قوربانییانی ڕووداوەکانی هاتوچوو لە وڵاتی ئێراندا چەند قات زیاتر بووە و ئەو ئامارانەش لە کوردستان زۆرتر لە ناوچەکانی تری ئەو وڵاتە پەرەی سەندووە و کوردستان زیاتر بووەتە قوربانیی کەمتەرخەمییەکانی ڕێژیم.