“کەژاڵ نەسیری” بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی و بە دەستبەندی ئەلیکترۆنی لە بەندیخانە ئازاد کرا.
ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، چالاکی مەدەنی و فەرهەنگی کورد، “کەژاڵ نەسیری” خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە دوای تێپەڕاندنی زیاد لە ١مانگ دەسبەسەرکران بە دانانی ١٠٠ میلیۆن تمەن بارمتە و بە شێوەی کاتی و بە دەستبەندی ئەلیکترۆنی لە بەندیخانە ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سنە دەسبەسەر و پاش پشکنینی ماڵەکەی ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگەکانی ئەو شارە کرا بوو و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لە هۆکاری دەسبەسەرکرانی لەبەردەستدا نییە.