تێکدان و لەنێوبردنی ژینگە و دارستانەکانی کوردستان لەلایەن کەسانی هەلپەرست و بە هاوکاری کاربەدەستانی ڕێژیم بەردەوامە.
بەپێی زانیارییەکان، ماوەیەک لەمەوپێش لە نزیک چۆمی “تەتەهوو” لە شاری “سایین قەڵا” کەسانی سەر بە رێژیم، بە شەو دەستیان داوەتە بڕینی داری لێواری ئەم چۆمە.
هەر لەو پێوەندییەدا لە گوندی “خانەگێـ”ـی شاری مەهاباد و گوندەکانی شاری سەردەشت لەماوەی ڕابردوودا، هێندێک کەسی هەلپەرست دەستیان داوەتە بڕینی دار چنار و بەو شێوەیە زیانێکی زۆر بە ژینگەی ناوچەکە گەیشتوووە.
جێی ئاماژەیە کە ئەم دارانە بێجگە لە سرۆشتی جوان و تایبەتمەندییە تەندروستییەکانیان، تەمەنیان زۆرە و تەمەنی هێندێک لەو دارە بناو و چنارانە دەگەنە سەرەوەی سەد ساڵ.