“مەحموود تاتەلی”، ئەندامی چالاک و هەڵسووری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی نەغەدە بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، کاک” مەحموود تاتەلی” خەڵکی ئاوایی گردەقیتی ناوچەی سندوسی نەغەدە و یەکێک لە ئەندامانی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک مەحموود ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی پێوەندی بە حیزبەوە دەگرێ و بە فەرمی وەک ئەندامێکی هەڵسوور، چالاکانە ئەرکە حیزبیەکانی بەرێوە بردوون و هیچکات لە چاوساغی و هاوکاری پێشمەرگە درێغی نەکردووە؛ کاک مەحموود چەندین جار لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە هەرەشەی لێدەکرێ و ماوەی سێ ساڵ زیندانی دەکری و ئەشکەنجە دەدرێ، بەڵام هەرگیز تەسلیمی ویست و داخوازەکانی ڕێژیم نەبوو.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، ویڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆمان بۆ کۆچیدوایی کاک “مەحموود تاتەلی”، سەرخۆشی لە بنەماڵەی بەرێزیان وس ەرجەم خزم و کەسوکاریان و هەموو خەڵکی نیشتمانپەروەری ناوچەی نەغەدە دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.