کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کۆتایی پێهات و محەممەد حەلبووسی بە بەدەستهێنانی ٢٠٠ دەنگ وەک سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا.
شەوی یەکشەممە ١٩ی بەفرانبار، فەرمانگەى ڕاگەیاندنى پەرلەمانى عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کۆتایی پێهات و محەممەد حەلبووسی سەر بە کوتلەی سوننە بە بەدەستهێنانی ٢٠٠ دەنگ وەک سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا؛ هەروەها لە پڕۆسەى هەڵبژاردنى جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمان، حاکم زاملى سەر بە لیستی سەدر توانیویەتى بە بەدەستهێنانى ١٨٢ دەنگ سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.
هاوکات شاخەوان عەبدوڵا پەرلەمانتارى پارتى دێموکراتی کوردستان لە پڕۆسەی دەنگدانەکەدا ١٨٠ دەنگى بەدەستهێنا و بە جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق هەڵبژێردرا.