لە درێژەی ڕەشبگیرییەکان لە کوردستان، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی نییەر سەر بە شاری سنە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران.
ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی نییەر سەر بە شاری سنە بە ناوەکانی “پەیام مینبەری” و “شێرکۆ مینبەری” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.
جێگای ئاماژەیە کە شێرکۆ مینبەری دوای بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و پەیام مینبەری لەنێو دوکانەکەی خۆیدا دەسبەسەر کراوە.