لە درێژەی کۆبوونەوە نارەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەرۆ و گەندەڵی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ٥٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی شەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، لە دڕێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ و گەندەڵی ڕێژیمی ئێران ٥٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بنەماڵەی قوربانییانی فڕۆکە ئوکراینییەکە لە دووهەمین ساڵڕۆژی ئەو کارەساتە لە شاهێدشەهر، شوفێر ماشینەکانی تەورێز لەبەردەم ئیدارەی هاتوچۆی تەورێز، بەرهەمهێنەران و پێشەوەرانی جوڵفا لەبەردەم شارەکی پیشەیی ئەو شارە بەڕێوە چوو.
هاوکات کۆمەڵێک لە کارمەندان وبەڕێوەبەرانی دادگوستەری لە زۆربەی شارەکانی ئێران دەستیان دایە مانگرتن و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانیان، هەروەها کۆمەڵێک لە شوفێرەکانی یەکەی ئۆتووبووسڕانی تاران لە ئاگادارکردنەوەیەکی پێشووتردا بە هەڵکردن گڵۆپی ماشینەکانیان لە شاری تاران ناڕەزایەتیی و خۆپیشاندانێکی بەربڵاویان وەڕیخست.