تەقینەوەی تانکێرێکی هەڵگری سووتەمەنی لە سنە کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە.
شەوی شەممە ١٨ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، تانکێرێکی هەڵگری سووتەمەنی لە شارەکی حەسەنئاوای سنە بەهۆی وەرگەڕانەوە دەتەقێتەوە و دەبێتە هۆکاری گیان لەدەستدانی سێ کەس و ئاگر تێبەربوونی نزیک بە ٣٠ خانوو و ماشینی خەڵک لە شوێنی ڕوداووەکەدا.
شایانی باسە کە ساڵانە بەهۆی تێپەڕینی تانکێرەکانی هەڵگری سووتەمەنی بە نێو شار و شوێنە مدەنییەکان دەیان هاووڵاتی لە کوردستان دەبنە قوربانی.