کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لەکاتی چوون بۆ کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود دەچێتە سەر مینە تەڵەییەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیم و بە توندی بریندار دەبێ.
شەوی شەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆڵبەرێک بە ناوی “عوسمان محەممەدی” خەڵکی گوندی “هەشمەر” سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی لەکاتی چوون بۆ کۆڵبەری، دەکەوێتە سەر مینە تەڵەییەکانی سپای پاسداران و بە توندی بریندار دەبێ.
جێی ئاماژەیە کە سپای تێرۆریستیی پاسداران سنوورەکانی کوردستانی بە بیانووی ئەمنییەتی مینڕێژ کردووە و هیچ تابڵۆیەکی ئاگادارکردنەوەش لەو شوێنانە بوونی نییە کە ئەمەش دەبێتە هۆی کوژران و برینداربوونی کەسانی ئاسایی.