پێنج هاونیشتمانیی خەڵکی شارەکانی شنۆ و بانە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی بەفرانبار هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوی “ڕەحیم باهیمەت” و ڕۆژی دواتریش هەینی ١٧ی بەفرانبار، سێ هاونیشتمانی دیکە بە ناوەکانی “ئەیووب مووسا”، “بازید خاڕەزم” و “هاوڕێ خاڕەزم” خەڵکی ئاوایی “خانلەر”ی سەر بە شاری شنۆ، هەروەها هەر لەو ڕۆژەدا هاونیشتمانییەکی خەڵکی بانە بە ناوی “حەیدەر قەساب” لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
ئەو پێنج هاونیشتمانییە بەبێ بەڵگەی قەزایی دەسبەسەر و هەتا ئێستا لە هۆکاری گرتن و شوێنی ڕاگرتنیان هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.