لە ساڵڕۆژی کوژرانی تێرۆریست قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی سپای تێرۆریستیی پاسداران، ڕێژیمی ئێران جارێکی هەڕەشەی بێکردەوە لە ئیسرائیل و ڕۆژاوا دەکاتەوە.
لە ساڵرۆژی کوژرانی تێرۆریست قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، فەرماندە تێرۆریستەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیم لەسەر گۆڕی فۆرماڵیتەی ئەو تێرۆریستە، جارێکی هەڕەشەی بێکردەوە و ترسنۆکانەیان لە ڕۆژاوا و ئیسرائیل کردەوە.
پاسداری تێرۆریست حوسێن سەلامی، فەرماندەی سپای پاسدارانی ڕێژیم، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٦ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، لەسەر گۆڕی فۆرماڵیتەی تێرۆریستی کوژراو قاسم سولەیمانی، بە میدیاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ڕاگەیاند: ئێمە ڕێگە نادەین ڕۆژاوا و ئیسرائیل دزە بکەنە ناو وڵاتانی ئیسلامی و لە هەر جێگایەک پێویست بێت ڕووبەڕوویان دەبینەوە.
هەر لەم پێوەندییە و لەو ڕۆژەدا، پاسداری تێرۆریست ئیسمائیل قائانی، فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسدارانی ڕێژیم ڕایگەیاند: لە هەر شوێنێکک بە پێویستی بزانین ئامادەکاری بۆ تۆڵەسەندنەوە لە ئەمریکا و ئیسرائیل و ڕۆژاوا بەگشتی دەکەین و تۆڵەی خۆمان دەکەینەوە.
لە ساڵانی ڕابردوودا هێزەکانی ئیسرائیل بەردەوام و هێزەکانی ئەمریکاش جاروبار گورزیان لە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەکە و بەتایبەت لە سووریە و عێراق وەشاندووە، کە یەکێک لەو گورزە کاریگەرانە کوژرانی تێرۆریست قاسم سولەیمانی فەراماندەی لقی قودسی سپای پاسدارانی ڕێژیم و دەستی ڕاستی خامنەیی، لە تێکدانی ئارامی ناوچەکە و هێرش بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا و ڕۆژاوا، لە دوو ساڵی ڕابردوو و لەلایەن ئەمریکاوە بوو.
بەڵام لە بەرانبەردا ڕێژیمی ئێران نەک تەنیا نەیتوانیوە تۆڵە بکاتەوە و بەردەوام هەڕەشەی بێبنەما و بێکردەوە دەکات، بەڵکوو تۆڵەی ڕۆژاوا و و ئەمریکا و ئیسرائیل لە خەڵکی ئێران دەکاتەوە.