دوو کۆڵبەری خەڵکی ڕوانسەر لەکاتی چوون بۆ کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود سەر بە شاری پاوە بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بریندار بوون .
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز”، ڕۆژی هەینی ١٧ بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “محەممەد محەممەدی” خەڵکی گوندی “سەردەم” و “فەرەیدوون” خەڵکی شاری ڕوانسەر لە کاتی چوون بۆ کۆڵبەری دەکەونە بەر دەسڕێژی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی رێژیم و بریندار دەبن و لەلایەن هاوڕێ کۆڵبەرەکانیانەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان دەگوازرێنەوە.
شایانی باسە کە بەپێی ئامارەکانی “چاونیوز”، لەماوەی سێ مانگی پاییزدا ٤٠ کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بوونەتە قوربانیی سیاسەتی دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەرحەق بە گەلی کورد و لەو ٤٠ کۆڵبەرە ١٢ کەسیان کوژراون و ٢٨ کۆڵبەریش بریندار بوون.