وێنەی تێرۆریست قاسم سولەیمانی لە زێدی خۆی لە کرمان ئاگری تێبەردرا.
شەوی ڕابردوو ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، لاوانی وەزاڵەهاتووی “کرمان” وێنەی گەورەی تێرۆریست قاسم سلێمانیان ئاگر تێبەردا .
لە ساڵرۆژی کوژرانی تێروریست قاسم سولەیمانی سپای پاسدارانی ڕێژیم لە هەموو شارەکانی ئێران دەستی داوەتە دروستکردنی پەیکەر و کێشانی وێنە بۆ ئەم تێرۆریستە و خەڵکیش بۆ دەربڕینی رەق و کینە بەرانبەر بەم پاسدارە مرۆڤکوژە ئاگر لە پەیکەر و وێنە هەڵواسراوەکانی دەدەن.
شایانی باسە کە بەرەبەیانی ڕۆژی ١٦ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاویش، لاوانی “شەهریکورد” پەیکەرەی تێرۆریست قاسم سولەیمانیان ئاگر تێبەردابوو کە بە تەواوەتی سووتا.