چوار مێرمنداڵ لە شاری مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام بەهۆی تەقینەوەی “مین” بە سەختی بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی هەوالدەرییە خۆجێییەکان، ڕۆژی پێنج شەممە ١٦ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، بە هۆی تەقینەوەی “مین” لە ناوچە سنوورییەکانی شاری مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام ٤ مێرمنداڵ کە برای یەکتری بوون بە ناوەکانی “زولفەقار مورادخانی ١٤ ساڵه، سامان مورادخانی ١٢، عرفان فەرزی ١٤ ساڵە و زولفەقار فەرزی ١٥ ساڵە بە سەختی بریندار بوون.
بە وتەی میدیا ناوخۆییەکان ئەو مینە لە ناوچەی “کەنجاچەم بان چەرمگ” سەر بە شاری مێهران تەقییەوەتەوە و ئەو چوار منداڵە لە کۆچەرییەکان و مەڕدارانی ناوچەکە بوون، کە بە سەختی بریندار بوون و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن، لە شاری مێهران کراون.