نەخۆشییەکی نامۆ لەنێو دانیشتوانی شاری سەقز بەهۆی خواردنەوەی ئاوی پیس بڵاو بووەتەوە.
له‌ماوه‌ی چەند ڕۆژی ڕابردوو به‌شێكی زۆر له دانیشتووانی شاری سه‌قز به‌هۆی خواردنەوەی ئاوی پیس تووشی نه‌خۆشییه‌كی نامۆ بوونه و بە پەلە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکانی ئەو شارە .
پزیشكانی شاری سه‌قز ڕایانگه‌یاندووە به ئه‌گه‌رێكی زۆر، هۆكاری تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه بۆ پیسبوونی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی ئه‌و شاره دەگەڕێتەوە و هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا چەن کاناڵی ناوخۆیی کە ئەم باسەیان وروژاندووە، بانگی ناوەندە ئیتلاعاتییەکان کراون و لێپێچینەوەیان لێ کراوە و بە هەڕەشەوە پێیان وتراوە کە بە هێچ شێوەیەک نابێ باسی ئەم بابەتە بکەن .
هەر لەم بارەوە خەڵکێکی زۆر سکاڵایان تۆمار کردووە کە ئاوی خواردنەوەیان پیسە، بەڵام بەرپرسانی ئەم شارە هیچ ئاوڕێکیان لەم بابەتە نەداوەتەوە.