پەیکەری تێرۆریست قاسم سولەیمانی لەلایەن خەڵکی وەزاڵەهاتووی “شەهریکورد” ئاگری تێبەردرا.
بەرەبەیانی ڕۆژی ١٦ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، لاوانی “شەهریکورد” لە دووهەمین ساڵڕۆژی کوشتنەکەیدا، پەیکەری تێرۆریست قاسم سولەیمانیان ئاگر تێبەردا و بە تەواوەتی سووتا .
ڕۆژی ١٣ی بەفرانبار وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕێژیم بە هاوکاری شارەوانیی شەهریکورد لە گۆڕەپانی ئەسڵیی ئەم شارە پەیکەری قاسم سولەیمانیان دانا و هەر زوو لەلایەن لاوانی وەزاڵەهاتووی ئەو شارەوە سوتێندرا.
شایانی باسە کە میدیاکانی سەر بە ڕێژیم ئەم هەواڵەیان پشتڕاست کردووەتەوە و هەڕەشەی گرتن و سزادان لەو کەسانە دەکەن کە پەیکەرەکەیان ئاگر تێبەرداوە.