كاناڵی تەلەڤیزیۆنیی “سی ئێن ئێن”ی ئامریكا دەڵێ هێزی دەریایی فەرانسە لە ئوقیانووسی هیند دەستی بەسەر بارێكی چەكو تەقەمەنی داگرتوە که گومان دهکرێ لهلایهن ئێرانهوه بۆ یهمهن بهڕێکرابێ
ڕۆژی نەورۆز لە باكووری ئوقیانووسی هیند، دەست بەسەر كەشتییەكدا گیرا كە هەڵگری سەدان كڵاشینكۆف، موسەلسەلو تەقەمەنیی دژەتانك بوو. وتەبێژی ناوگانی پێنجەمی هێزی دەریایی ئامریكا بە “سی ئێن ئێن”ی گوتووە بە ئەگەری زۆر ئەم بارە لە لایەن كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەرەو یەمەن نێردراوه.
چەند حەوتوو لەمەوبەریش لە ئوسترالیا بەلەمێكی به ئاڵای عوممان ڕاگرت كە ئەویش هەر خەریكی گواستنەوەی چەكو تەقەمەنی بەرەو سوومالی بوو.
بە قسەی هێزی دەریایی ئوسترالیا، وێدەچێ ئەم چەكو تەقەمەنییانە لە ئێران بار کرابنو بڕیار بووە لە ڕێگەی سوومالییەوە بۆ حووسییەكانی یەمەن بنێردرێن.
وتەبێژی ناوگانی پێنجەمی هێزی دەریایی ئامریكا هەروەها دهڵێ لە خهرمانانی ساڵی ڕابردوو بەولاوە ئەوە سێهەمین جارە كە دەست بە سەر بارێكی لەم چەشنەدا دەگیرێ.