کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری شاری نەوسوود بەهۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە بە سەختی بریندار بوو.
ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی بەفرانبار کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی “حاتەم ئەڵاوەیسی” لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بەهۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە بە سەختی بریندار بوو.
ئەم کۆڵبەرە لەکاتی ڕاوەدوونانی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاخ کەوتووەتە خوارەوە و شانی تووشی شکان بووە.
حاتەم ئەڵاوەیسی بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە.
جێگای ئاماژەیە کە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی “هێمن محەممەدی” خاڵکی شاری ڕوانسەر لەکاتی کۆڵبەری لە بەرزاییە سنوورییەکانی نەوسوود بەهۆی بەربوونەوە بە توندی بریندار بووە و لەلایەن خەڵکی نەوسوودەوە بۆ چارەسەریی پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری کرماشان.