هەموو شۆڕشیک یا بزووتنەوەیەکی نەتەوەیی یا کۆمەڵایەتی کە بۆ دابینکردنی حەق و مافەکانی کۆمەڵانی خەڵک سەر هەڵدەدا خەڵک بە هی خۆیانی دەزانن و لە هەموو بارێکەوە بۆ بەهێزکردنی شۆڕش و جووڵانەوەکە و بۆ بەرەو پێشبردنی یارمەتیی دەدەن.
خۆ ئەگەر بڕوانینە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش کە لە یەک سەدەی پێشوودا بە دەست دوو ڕێژیمی داگیرکەر و دڕندە چەوساوەتەوە و خەبات لە دژی ئەم دوو ڕێژیمە بەردەوام بووە، هەر بەوشێوەیە بووە. بەتایبەت دوای هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامی کە ئەو ڕێژیمە دڕندەیە بە ئیمکاناتێکی زۆری نیزامییەوە هێرشی بۆ خەڵکی کوردستان دەست پێ کرد، بەڵام سەرەڕای ئەو هەمووە ئیمکاناتە زۆر بە هاوکاریی خەڵک و پێشمەرگە پاشەکشە بە ڕێژیم کرا. ئەوەش دوو هۆکاری هەبوو: یەکیان ئەوە کە خەڵكی کوردستان داواکانیان ئەوەندە ڕەوا بوو کە کەس نەیدەتوانی ئینکاری بکا، دووهەم ئەوەی کە هێزی خەڵک هێزێکە کە هەمیشە لەسەر پێیە و هەر کات بیهەوێ ئاگاهانە بجووڵێ هێچ هێزێک ناتوانێ پیشی پێ بگرێ، ئەوەش لەوەدا خۆی دەبینێتەوە کە هێزی پیشمەرگەش هەڵقووڵاوی نێو خەڵک بووە. بۆیە کاتێک ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی هێرشی بۆ سەر خەڵکی کوردستان دەست پێ کرد بە سەدان و هەزاران لاوی خوێنگەرم بۆ بەربەرەکانی دژی ئەو ڕێژیمە قۆڵیان هەڵماڵی کە یەک لەوان “محەممەد دریازی” لە ناوچەی نەغەدە بوو.
شەهید محەممەد دریازی لە سالی ١٣٤٣ لە گوندی شاوەلەی ناوچەی نەغەدە لە بنەماڵەیەکی وەرزێڕ چاوی بە دنیای ڕوون کردەوە. کە گەورەتر بوو له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵیدا چووە قوتابخانه. محەممەد كه كه‌وتبوه نێو دنیایه‌كی تازه‌وه و به عیشق و عه‌لاقه‌وه ده‌رسی ده‌خوێند و مێشكی منداڵانه‌ی به وشه‌ی كتێبه‌كان و قسه‌كانی مامۆستاكه‌ی ده‌بوژانده‌وه. له‌گه‌ڵ ده‌رس خوێندن له‌كاتی پشووی هاویناندا ڕێگای مووچه و مه‌زرای ده‌گرته به‌ر و وێڕای بنەماڵەی شانی ده‌دایه به‌ر كاری قورسی وه‌رزێری، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا توانی تا قۆناغی ناوەندی بخوێنێ. پاشان به‌ناچار پشتی له قوتابخانه كرد و به‌ره‌و مه‌یدانی كار و كوێره‌وه‌ری هه‌نگاوی نا.
ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی كه سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران له‌دژی ڕێژیمی گه‌نده‌ڵی و بێزراوی پاشایه‌تی بوو، له ڕێپێوان و خۆپێشاندانه‌كاندا تێكه‌ڵ به شه‌پۆلی ناڕازییان بوو، و زۆر جاران له ڕیزی پێشه‌وه‌ی خۆپێشانده‌راندا به‌دژی ئه‌و ڕێژیمه بێزراوه دروشمی ده‌دا.
دوابه‌دوای ئاشكرابوونی تێكۆشانی حیزبی دێموكراتی كوردستان و هێرشی سوپای ڕێژیمی تازه به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو بۆ سه‌ر كوردستان، ساڵی ١٣٦٠ی هه‌تاوی ڕێبازی پڕ له شانازیی حیزبی دێموكراتی هه‌ڵبژارد و له ڕیزی پێشمه‌رگه‌كانی هێزی “دمدم”ی ئەوکاتدا سازمان درا. محەممەد كوڕێكی هێدی و له‌سه‌ره‌خۆ و به نه‌زم و دیسپلین و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئازا و نه‌ترس و بێ‌باك بوو، هه‌ربۆیه هه‌موو هاوسه‌نگه‌رانی ڕێزیان لـێ ده‌گرت و خۆشیان ده‌ویست. ناوبراو دڵگه‌رمییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری به ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی هه‌بوو. بۆ بردنه‌سه‌ری پله‌ی زانیاریی خۆی بێپسانهوه هه‌وڵی ده‌دا و نووسراوه‌كان و بڵاوكراوه‌كانی حیزبی ده‌خوێنده‌وه، هه‌روه‌ها بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركی پێئهسپێردراوی له هیچ فیداكارییه‌ك ده‌ریغی نه‌ده‌كرد. سه‌داقه‌ت و ڕاستی و دروستی لە وتەکانیدا شەپۆلیان دەدا و هه‌ستان و دانیشتنی و كرده‌وه‌كانی له خزمه‌ت ئامانجه‌كانی جووڵانه‌وه‌دا بوو.
چالاكی و هه‌ڵسوڕی ئه‌و له خه‌بات دژی دوژمنانی ئازادی‌دا به‌رچاو بوو. ئەو له زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كاندا به‌شداریی چالاكانه‌ی هه‌بوو و وه‌ك قه‌ڵایه‌كی پۆڵاین له به‌رانبه‌ر دژی‌گه‌لییه‌كاندا ڕاده‌وه‌ستا. هەر ئەو تایبەتمەندییانە وای کرد کە وەک سەرپەل و پاشان وەک فەرماندەری لک دیاری بکرێ.
محەممەد دریازی بەكردهوه سه‌لماندی كه له پێناوی دیفاع له نه‌ته‌وه‌كه‌یدا له هیچ چه‌شنه فیداكارییه‌ك درێغی ناكا. له مه‌یدانی شه‌ڕ له بهرهوڕوبوون له‌گه‌ڵ دوژمن‌دا نه جارێك به‌ڵكوو به ده‌یان جار ئه‌م ڕاستییه‌ی سه‌لماند كه كوڕێكی ئازا‌و نه‌ترسه. پێشمه‌رگه‌یه‌كی سادق و شۆڕشگێره و له‌پێناوی سیاسه‌ته‌كانی حیزب ئاماده‌یه گیانی به‌خت بكا. له سه‌نگه‌ردا زۆر ئازا بوو. له‌به‌ر دوژمن كۆڵی نهدهداو هه‌میشه په‌لاماری سه‌نگه‌ری دوژمنی ده‌دا. له‌سه‌ر ئامانج و به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی شێلگیر بوو. زۆربەی شەڕەکانی ناوچەی نەغەدە، پیرانشار، مەهاباد، شایەدی بۆ ئازایەتیی ناوبراو دەدەن، لەشەر لەگەڵ دوژمن خوێنی له‌شی دهكوڵی. وه‌ك عاده‌تی بوو كۆڵی نه‌ده‌دا و سه‌نگه‌ری ده‌گواسته‌وه و هه‌رجارێ زەبرێکی باشتری لێ دەوەشاندن. محەممەد لە ماوەی ئەو بەرپرسایەتییانەیدا گەلێک دەرس و ئەزموونی بەکەلکی بۆ هاوسەنگەرانی بەجێ هێشت و، زۆر یادگاری بەنرخی لە دەفتەری بیرەوەریەکانیاندا تۆمار کرد.
بەداخێکی گرانەوە محەممەد دریازی ڕۆژی ٢٢ی بانەمەری ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی لە بەرزاییەکانی پشتی گورگە و ئاغۆتمان لە ناوچەی مەهاباد لە شەڕێکی نێوخۆیی‌دا شەهید بوو و بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له هاوسه‌نگه‌رانی كرد.