به‌پێی دوایین بڕیاری ئیداره‌ی گشتیی چاپه‌مه‌نییه‌کانی وه‌زاره‌تی ئیڕشاد ٧ بڵاڤۆکی دیکه‌ی پارێزگای سنه ئیمتیازی چاپ‌و بڵاوبوونه‌وه‌یان لێ وه‌رگیڕایه‌وه.
ماجد ڕموزی، به‌رپرسی به‌شی چاپه‌مه‌نی‌و ڕاگه‌یه‌نه‌کانی ئیداره‌ی گشتیی فه‌رهه‌نگ‌و ئیڕشادی سنه پشتڕاستی کرده‌وه که ٧ بڵاڤۆکی دیکه له پارێزگای سنه به‌ر مادده‌ی ١٦ی قانوونی چاپه‌مه‌نییه‌کان که‌وتوون‌و مۆڵه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌یان لێ وه‌رگیراوه‌ته‌وه.
ئه‌ستاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی چاپ‌و بڵاوبوونه‌وه له‌و ٧ بڵاڤۆکه له پارێزگای سنه له حاڵێک دایه که ساڵی ڕابردوو، واته ٩٤ ی هه‌تاوی ٢٢ بڵاوکراوه‌ی دیکه به‌پێی مادده‌ی ١٦ ئیزنی چاپ‌و بڵاوبوونه‌وه‌یان لێ ئه‌ستێندرایه‌وه، که ته‌نیا حه‌وتوو نامه‌ی ” ڕۆژ ڕه‌وه‌ند” بوو توانی خۆی ڕابگرێ‌و درێژه به چالاکییه‌کانی خۆی بدا.
به‌پێی زانیارییه‌کان له دووهه‌مین بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی چاپه‌مه‌نییه نێوخۆییه‌کانی وه‌زاره‌تی ئیرشاد ٧ بڵاڤۆکی دیکه‌ی پارێزگای سنه به پێی مادده‌ی ١٦ ڕاگیران که بریتین له: وه‌رزنامه‌ی ” ئینجی دنیزم”، مانگنامه‌ی “چرۆ”، حه‌وتوونامه‌ی “ڕاوێژ”، مانگنانه‌ی “شار”، مانگنامه‌ی ” شۆخ‌و شه‌نگ”، مانگنامه‌ی “عه‌رشیا”و مانگنامه‌ی “هه‌ناسه‌ی ئه‌وین”.