کرێکارێکی خەڵکی ورمێ لە کاتی کارکرندا بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لە دەستدا.
ڕۆژی سێشەممە ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، کرێکارێک بە ناوی “حیکمەت ئیبراهیمی” خەڵکی نووشینشاری ورمێ، لە کاتی کارکردندا بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەستدا.
ئەو کرێکارە لە کاتی هەڵکەندنی چاڵاو لە گوندی دەستجێرد لە بەشی نازلووی ورمێ، بەهۆی ڕووخانی دیواری چاڵاوەکە گیانی لەدەستداوە، ناوبراو خێزاندار و باوکی چوار منداڵ بووە.
جێی ئاماژەیە کە ساڵانە لە ئێران و کوردستان، بە سەدان کرێكار بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتیی کاری و کەرەستەی خۆپاراستن لە کاتی کارکردندا تووشی ڕووداوی کار دەبن و گیانیان لە دەستدەدەن و یان بە سەختی بریندار و کەمئەندام دەبن.