لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ و گەندەڵی ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی بەفرانباری١٤٠٠ی هەتاوی لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ و گەندەڵی ڕێژیمی ئێران ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە وەبەرهێنەرانی کۆمەڵگەی “ئادینە”ی ڕەشت لە بەردەم بینای دادگوستەری گیلان، خەڵکی گوندەکانی سەر بە دێهیاری نەسرئاباد و عەلیئاباد لە دەورووبەری کێلگەکانی نزیک لە گوندەکان، قوتابییانی قوتابخانەکانی تاران لە بەردەم زانکۆی تاران، ماڵدزراوانی کۆمپانیای ڕەیگان خودڕەو لە بەردەم بینای سەرۆککۆماری لە تاران و کۆمەڵێک لە زیانلێکەوتوانی شەڕی ئێران و عێراق لە بەردەم بینای ڕێکخراوی کەمئەندامان بەڕێوە چوو.