وتەبێژی وەزارەتی دەرەوی ئەمریکا: لابرنی گەمارۆکان تەنیا بە کەمکردنەوەی هەوڵە ناوکییەکانی ئێران جێبەجێ دەبێ.
ڕۆژی سێشەممە ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە ئەگەر لایەنەکانی وتووێژەکانی ڤییەن، بە ڕێککەوتنێک بگەن بۆ گەڕانەوەی دوولایانەی تاران و ئەمریکا بۆ بەرجام، لابردنی گەمارۆکان و هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ لابردنی گەمارۆکانی سەر ڕێژیمی ئێران تەنیا کاتێک جێبەجێ دەکرێ کە ئێران دەست لە چالاکییە ناوکییەکانی خۆی هەڵگرێ.
دوایین دەوری دانیشتنەکانی بەرجام بە بەشداری وڵاتانی فەڕانسە، ئاڵمان، بریتانیا، ڕووسیە و چین لە ڕۆژی ٦ی بەفرانبارەوە لە ڤییەن پێتەختی ئوتریش دەستی پێکردووەتەوە و پێشبینی دەکرێ کە دەوری هەشتەم، دوایین قۆناغی وتووێژەکانە و ئەگەری هەیە چەندین حەوتوو بەردەوام بێ.