بەرپرسی پێشووی ڕێکخراوی کاروباری ماڵیی ڕێژیمی ئاوخوندی لە وتووێژێکدا باسی لە گوشاری حکوومەت و بەتایبەت دەوڵەتی ئیبراهیم ڕەئیسی بۆ سەر خەڵک، بۆ قەرەبووکردنەوەی گرانی و هەڵاوسانی ئابووری لەو وڵاتە کرد.
عەلیئەکبەر عەرەبمازار، بەرپرسی پێشووی ڕێکخراوی کاروباری ماڵیی ڕێژیمی ئاوخوندیی ئێران، لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەوالدەرییەکانی ڕێژیم، دانی بەوەدا ناوە کە بەرپرسانی ئەو ڕێژیمە گیرفانی خۆیان و منداڵەکانیان لەسەر سامان و داهاتی خەڵکی وڵاتی ئێران پڕ دەکەن و بە پارەی ئەو خەڵکە تەخشان و پەخشان دەکەن و ڕایگەیاندووە؛ سەرەڕای ئەوەش دەوڵەتی ڕەئیسی، ماڵ و ماشین و سەرەجەم پێداویستییەکانی ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی گران کردووە و بەو حاڵەشەوە داوای ماڵیاتی لە ڕاددەبەدەر لەو خەڵکە دەکات.
ناوبراو لە بەشێکی دیمانەکەیدا وێڕای ئاماژەدا بەوەی کە کاربەدەستانی ئەو ڕێژیمە زۆر جار گرانییەکان و هەڵاوسانی ئابووریی بازاڕەکانی ئێران ئەخەنە ئەستۆی خەڵکی ئەو وڵاتە کە لە ڕستیدا بەرپرسی سەرەکیی سەرجەم کێشەکان و بەتایبەت گرانیی بازارەکانی ئێران، خودی ڕێژیمە و ڕایگەیاندووە؛ دەوڵەت پرایدی ٧ میلیۆن تمەنی گەیاندووەتە زیاتر لە ١٥٠ میلیۆن تمەن و ئێستەش چاوەڕوانیی نابەجێی هەیە و داوای ماڵیاتی زیاتر لە خەڵک دەکات و دەیهەوێ بەوجۆرە خەسارە ئابوورییەکانی قەرەبوو بکاتەوە.