خوشکی شەهید عەلی حوسێنی لە گوندی دەوانی هەورامان ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، خاتوو “سۆیبە حوسێنی” خوشکی شەهید عەلی حوسێنی بەهۆی نەخۆشی لە گوندی دەوان سەر بە هەورامان کۆچیدوایی کرد.
شەهید عەلی لە یەکەم شەهیدەکانی شەڕی داسەپاوی پاوەیە کە بە دەستی سپای تازە بە دەسەڵات گەیشتوی کۆماری ئیسلامی ڕۆژی ۲٥ی گەلاوێژی ١٣٥٨ی هەتاوی، لە شاری پاوە شەهید کرا و تێکەڵ بە کاروانی نەمرانی مێژوو بوو.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و خزم و کەسوکاری خاتوو سۆیبە و خەڵکی هەورامان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.