لە کاتێکدا کە زۆربەی بەرپرسانی وڵاتانی ئورووپایی بەهۆی هەوڵنەدانی تاران لە وتووێژەکان وزێدەڕەوییەکانی دەڵێن بە ئەگەری زۆر وتووێژەکان تا کۆتایی ئەم مانگە شکست دێنێ، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە دەبێ ئێران بە ڕاستگۆییەوە لە وتووێژەکان بەشدار بێ.
بۆریس جانسۆن، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا سەرەڕای ئاماژە بەوەیکە کات بۆ ڕێژیمی ئێران بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەهەمبەر بەرنامەی ناوکیی تاران ڕوو لە کۆتاییە وتی: دەرگای دیپلۆماسی ئێستاش بۆ ئێران کراوەیە، بەڵام ئەو درگا بۆ هەتاهەتایە کراوە نابێ.
لەلایەکی دیکەوە میخائیل ئۆلیانۆف، نوێنەری ڕووسیە لە وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن، ڕۆژی سێشەممە بە هەواڵدەریی ئەلعەرەبییەی ڕاگەیاندووە کە گەمارۆکانی ئەمریکا بەدژی ئێران، بەربەستێکی سەرەکییە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن ودووبارەکردنەوەی ڕیککەوتنی ناوکیی.