بەهۆی باران بارینی زۆرەوە لە شاری دەشتیاری و ڕووخانی خانووەوە ٣ هاووڵاتیی بەلووچ گیانیان لەدەستدا و ٢ کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی بەهۆی باران بارینی قورسەوە لە شاری دەشتیاری و ڕووخانی ماڵێک، ٥ کەس لە ئەندامانی خێزانێک کە باوکێکی تەمەن ٥٠ ساڵ و دایکێکی تەمەن٣٨ ساڵ و منداڵێکی تەمەن ٥ ساڵانە گیانیان لەدەستدا و ٢ کەسی دیکە لە ئەندامانی خێزانەکە بەتوندی برینداربوون و بۆ چارەسەری پزیشکی گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
جێگای ئاماژەیە کە باران بارینی قورس و بەردەوام لە ڕۆژاوای سیستان و بەلووچستان لە ڕۆژی شەممەوە دەستیپێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە و بەهۆی باران بارینەوە زەرەر و زیانێکی گەورەی ماڵی و گیانی دراوە لە خەڵکی ئەو ناوچەیە.
شایانی باسە کە شەوی ڕابردووش یەکێک لە هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بەناوی” عەلی سەیادی” کاتێک ویستوویەتی لە ڕووباری” ئەبتەر”ی شاری ئێرانشار بە ماشین بپەڕێتەوە بەهۆی ئاوی زۆرەوە ماشینەکەی وەردەگەڕی و دەسبەجێ دەمرێ.