عەزیمە گوڵابی، خوشکی شەهید، سەعید گوڵابی بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری شنۆ مالاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، دادە عەزیمە گوڵابی، خوشکی شەهید سەعید گوڵاوی، بەهۆی نەخۆشییەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری شنۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد.
دادە عەزیمە گوڵابی لە بنەماڵەیەکی تێکوشەر ونیشتمانپەروەر لە ئاوایی قەرەقشلاقی شاروێرانی مەهاباد چاوی بە دنیا هەڵهێناوە، برایەکی بەناوی سەعید گوڵابی بەرگی پیرۆزی پێشمەرگایەتی لەبەر دەکات وپەیوەست بە ڕێزەکانی حیزب دەبێ و لە پێناو بە دەستهێنانی مافەکانی گەلی کوردا گیانی ئازیزی پێشکەش بە بارەگای ئازادی کوردستان دەکات و تێکەڵ بەکاروانی نەمرانی مێژوو دەبێ.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی دادە عەزیمە گوڵابی، سەرەخۆشی لە سەرجەم خزم وکەسوکاریان دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.