هونەرمەندێکی کوردی خەڵکی گێڵانی ڕۆژاوای پارێزگای کرماشان، بە بەرهەمێکی هونەری، ناڕەزایەتیی لەهەمبەر سیاسەتی چەوتی ڕێژیم بۆ بەبیابانکردنی زاگرۆس دەربڕی.
هونەرمەندێکی کورد بە ناوی “یوسف ساڵخوردە” خەڵکی شاری “گێڵانی ڕۆژاوا”ی سەر بە پارێزگای کرماشان، بە بەرهەمێکی هونەریی، لەسەر پیلان و سیاسەتە چەوتەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئیسلامیی ئێران، لەهەمبەر گواستنەوەی سەرچاوە ئاوییەکانی زاگرۆس بۆ شارەکانی ناوەندی ئێران و بەبیابانکردنی ناوچەکانی کوردستان و زاگرۆس بەگشتی، ناڕەزایەتیی دەربڕیوە.
پێشتریش چەند هونەرمەند و ئەدیبێکی تری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەهەمبەر ئەو سیاسەتە چەوتە و کاولکارییەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئیسلامیی ئێران لە کوردستان و بەتاڵانبردنی سەرچاوە سروشتییەکانی کوردستان، بە شێوازی جیا جیا و بە بەرهەمە هونەری و ئەدەبییەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.