کۆماری ئیسلامیی ئێران لەماوەی ڕابردوودا، بۆ کڕین و دروستکردنی مووشەک و ڕاکێت بڕی ٧٠ میلیون دۆلار پارەی بە گرووپی حەماس داوە.
ئیسماعیل هەنیە بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی “ئەلجەزیرە” ئاشکرای کردووە کە کۆماری ئیسلامی لەماوەی ڕابردوودا، بۆ کڕین و دروستکردنی مووشەک و ڕاکێت بڕی ٧٠ میلیۆن دۆلار پارەی پێگەیاندوون و دەڵێ ئەم هاوکارییەش بەردەوامە چۆن ئێمە یەک دۆژمنی هاوبەشمان هەیە.
پێشووتریش بەرپرسێکی باڵای ئەم گرووپە ئاشکرای کردبوو کە بۆ هەر چەشنە هێرشێک بۆسەر ئیسرائیل، پارە لە کۆماری ئیسلامی وەردەگرن و ئەم ٧٠ میلیۆنەش کە وەرگیراوە بۆ کڕینی چەکە بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتی ئیسرائیل.
شایانی باسە کە گرووپی حەماس یەکێک لە ڕێکخراوە توندئاژۆکانی فەلەستینییە کە بە هاندانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەدژی پڕۆسەی ئاشتی لەنێوان فەلەستینییەکان و ئیسرائیل چالاکی دەکا و لەلایەن بەشێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی خراوەتە لیستی ڕەشی تێرۆرەوە.