هەستانی لافاو لە باشووری ئێران کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە.
ڕۆژی دووشەممە ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، بارانبارینی بەخوڕ لە باشووری ئێران، بووە هۆی هەستانی لافاو و لە ئاکامدا پێنج کەس گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە ٥٠٠ خانوو ژێر ئاو کەوتوون.
بەرپرسی فریاکەوتنی پارێزگای فارس ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردەووە و ڕایگەیاند کە بەهۆی لافاوەوە شەش کەس لەم پارێزگایە گیانیان لەدەست داوە و خەسارێکی زۆر بەر ڕێگاوبان و خانووی دانیشتووانی ئەو پارێزگایە گەیشتووە.
هەروەها هەر لەم بارەوە بەرپرسی فریاکەوتنی پارێزگای سیستان و بەلووچستان ڕایگەیاند کە زیاتر لە ٥٠٠ خانوو لەو پارێزگایەش ژێر ئاو کەوتوون و زیانێکی زۆر بەر کەرتی کشتوکاڵ و رێگا سەرەکییەکانی ئەم پارێزگایە کەوتووە.