٧ هاووڵاتیی خەڵکی شاری بانە دوای ٥٢ ڕۆژ دەسبەسەرکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتیی ئازاد کران.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، ٧ هاووڵاتیی خەڵکی شاری بانە بە ناوەکانی “کەریم فروزش”، “عوسمان محەممەدپوور”، “ئەحمەد پزیشکی”، “کامڕان پزیشکی”، “فەرهاد پزیشکی”، “لوقمان پزیشکی” و “وەفا پزیشکی” دوای ٥٢ ڕۆژ دەسبەسەرکران بە دانانی هەرکامێکیان ٢٠٠میلیۆن تمەن بارمتە و بە شێوەی کاتیی تا بەڕێوەچوونی دادگا لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ئازاد کران.
جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییانە پێشتر ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، هاوکات لەگەڵ ڕەشبگیریی هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شارەکانی کوردستان دەسبەسەر و پاش ماوەیەک لێکۆڵینەوە ڕەوانەی گرتنگە ئیتلاعاتییەکانی شاری سنە کرابوون و دواتر ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە کرابوون.
شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییانە لەماوەی ٥٢ ڕۆژ دەسبەسەرکرانیان لە مافی گرتنی پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کرابوون.