کەسێکی بەلووچ بە ناوی “سەعید بامەری” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە ئێرانشار گیانی لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، کەسێکی بەلووچ بە ناوی “سەعید بامەری”، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە شەقامی فێردووسی ئێرانشار گیانی لەدەست دا.
کەمپەینی چالاکانی بەلووچ لەم پێوەندییەدا ڕایگەیاندووە کە پاش ئەوەیکە هێزە ئینتیزامییەکانی ڕێژیم لە کەڵانتەری شەقامی فێردووسی ڕاستەوخۆ تەقە لە ماشینێکی پژۆ ٤٠٥ دەکەن، سەعید گولـلەیەک وەبەر سەری دەکەوێ و دەستبەجێ گیانی لەدەست دەدا.
کەمپەینی چالاکانی بەلووچ لە ڕاپۆرتەی ساڵانەی خۆیاندا ڕایانگەیاندووە کە ئاماری کوژران و گیان لەدەستدان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی رێژیم لە بەلووچستان لە سەتا ١٠ زیادیکردووە و هێزەکانی ڕێژیم بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوە و بەڵگەیەک تەقە لە خەڵکی مەدەنی و کاسبکاری بەلووچ دەکەن وگیانیان لێ دەستێنن.