لە هەڵمەتی ئەو جارەی شاخەوانان و ژینگەپارێزانی بۆکانی بە دەستپێشخەری گرووپی شاخەوانیی هەڵگوردی بۆکان بە مەبەستی بەناسنامەدارکردنی کێوەکانی کوردستان، تابڵۆی ناسنامەی کێوی بەردەهەڵۆ لە گوندی ساردەکوێستان سەر بە شاری بۆکان داندرا.
ڕۆژی هەینی ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، بە دەستپێشخەری گرووپی شاخەوانیی هەڵگوردی بۆکان لە درێژەی هەڵمەتێکدا کە بۆ بەناسنامەدارکردنی کێوەکانی کوردستان دەستی پێ کردووە ، بەهاوبەشی لەگەڵ گرووپەکانی “ژین” و “ئیزەرتوو”، ئەمجارە شاخەوانان لە کێوی “بەردەهەڵۆ” لە “ساردەکوێستان” کۆبوونەوە و تابڵۆی ئەو شاخەیان کە بەرزایی ٢٢١٧ میترە، چەقاند.
جێی ئاماژەیە کە شاخەوانانی بۆکان لە هەڵمەتێکی نویدا کە بە مەبەستی بەناسنامەدارکردنی شاخەکانی کوردستان دەستیان پێ کردووە، هەر جارە تابڵۆی ناسنامەی شاخێک دادەنێن و ئەم جارەش شاخەوانان و ژینگەپارێزان لەسەر لووتکەی بەردەهەڵۆ تابڵۆی ناسنامەی ئەو کێوەیان چەقاند.