مامۆستایەکی زمانی کوردی لە مەریوان دوای نزیک بە ٢ مانگ لە دەسبەسەرکرانی، چارەنووسی هەروا نادیارە.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز)، لە چارەنووسی “کەیوان مینویی” چالاکی فەرهەنگی و مامۆستای فێرکاریی زمانی کوردی خەڵکی ئاوایی “نێ” سەر بە شاری مەریوان پاش دەسبەسەرکرانی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان، سەرەڕایی بەدواداچوونی بنەماڵەکەی هەتا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لەبەردەستدا نییە.
ئەو چالاکە کلتوورییە پاش دەسبەسەرکرانی بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کراوە و لەماوەی دەسبەسەربوونیدا لە مافی “دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر” و “چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی” بێبەری بووە.
شایانی باسە کە کەیوان مینوویی ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی بەبێ بەڵگەی قەزایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.