پاش دوو حەوتوو لە دەسبەسەرکرانی “پووریا جەوادی” خەڵکی ئیلام، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز)، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، ژن و مێردێکی لاو بە ناوەکانی پووریا جەوادی و مریەم حەقگوو، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام دەسبەسەر کران.
دوای حەوتوویەک “مریەم حەقگوو” بە شێوەی کاتیی ئازاد کراوە، بەڵام هاوژینی ناوبراو هەتا ئێستا دەسبەسەرە و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.
سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی پووریا جەوادی بۆ ناوەندە پێوەندیدارەکانی ڕێژیم، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.