کۆڵبەرێک بە ناوی “هێمن محەممەدی” بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزاییە سنوورییەکانی نەوسوود بە توندی بریندار بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان” چاونیوز”، بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینی ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆڵبەرێک بە ناوی “هێمن محەممەدی” خاڵکی شاری ڕوانسەر لەکاتی کۆڵبەری لە بەرزاییە سنوورییەکانی نەوسوود بەهۆی بەربوونەوە بە توندی بریندار دەبێ.
جێگای ئاماژەیە کە هێمن پاش بەربوونەوەی لە بەرزایی لەلایەن خەڵکی نەوسوودەوە بۆ چارەسەریی پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری کرماشان.