سەرەڕای تێپەڕینی سێ حەوتوو لە دەستبەسەر کرانی کەژال نەسری،خەڵکی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە، ناوبراو هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراوە و چارەنووسی نادیارە.
کەژاڵ نەسری چالاکی مەدەنی وفەرهەنگی دانیشتووی گوندی تەنگیسەری سنە ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە سنە و بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرا و سەرەڕای ئەوەیکە بنەماڵەی کەژاڵ نەسری لە ماوەی سێ حەوتووی ڕابردوودا چەندین جار سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەیان کردووە و هەتا ئێستا نەیانتوانیوە چاویان بە ناوبراو بکەوێت و لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەریش بێبەش بووە.
ئەو چالاکە مەدەنییە لە ڕۆژانی ڕابردوودا یەکجار و ئەویش لە ڕێگای پەیوەندییەکی کورتی تەلەفوونییەوە پەیوەندی بە بنەماڵەکەیەوە کردووە.
شایانی باسە هەتا ئێستا لە سەر هۆکاری دەستەبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ کەژاڵ نەسری هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.