مانۆڕی دەریایی هاوبەشی هێزی دەریایی ئەمریکا لەگەڵ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، بەحرەین و ئیسرائیل وەکوو دەسپێکی هاوپەیمانییەکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ڕووبەڕووبوونەوە بە دژی ڕێژیمی ئێران پێک دەهێندرێ.
بەپێی ڕاپۆرتی “نەشناڵ ئینترێست” ڕۆژی هەینی ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، بۆ یەکمجار مانۆڕی هاوبەشی ٣ وڵاتی عەرەبی کە لە درێژەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل بە ناوی “پەیمانی ئابراهام” لە ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی پەیوەندیی خۆیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردەوە و لە مانۆڕێکی دەریاییدا لەگەڵ ئەمریکا ئاشکرایانە پێکەوە هاوپەیمانییەکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دژی ڕێژیمی ئێران پێک دەهێنن.
بەپێی بەیاننامەیەک کە ناوگانی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکا پەسەندی کرد، ئەو مانۆڕە هاوبەشە بە دەرەجەی یەکەم کار لەسەر دەسبەسەر کردن، لێکۆڵینەوە و شێوەکانی دیکەی ڕاگرتنی سەرەڕۆییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئیران دەکا و ناهێڵێ چیدیکە ڕیژیمی ئێران بە کەیفی خۆی لە ناوچەکەدا تەراتێن بکا و ئامانجی ئەو بەیاننامەیە ئەوەیەکە ئەو وڵاتگەلە لەدژی ڕێژیمی ئێران بەتەواوی هاوکاری یەکتر بن.