: “حەسەنی روحانی” سەرۆک کۆماری ئێران و وەفدە یاوەرەکەی سەردانی خۆیان بۆ ئوتریش هەڵوەشاندەوە. ئەوەش لە کاتێکدا بوو کە کوردەکان بە گشتی و ئەندامانی حیزبی دێموکرات، رێکخراوە ئێرانییەکان‌و چالاکانی مافی مرۆڤ خۆیان بۆ وەڕێخستنو بەشداری لە خۆپێشاندانێکی بەریندا ئامادە کردبوو.
سەبارەت بە هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی سەردانی وەفدە ئێرانییەکە، وتەبێژی سەدری ئەعزەمی ئوتریش ئێوارەی رۆژی سێشەممە و رۆژێک بەر لە وادەی هاتنی “روحانی” رایگەیاند کە بە هۆکاری ئەمنییەتی سەردانەکە هەڵوەشاوەتەوە. هەرچەند ئاماژەیەک بەو هۆکارە ئەمنییەتییە نەکراوە، بەڵام بەرپرسانی حیزبی دێموکرات و چالاکانی کورد دەڵێن پێوەندیی ئوتریش لەگەڵ ئێران بۆ کورد حەساسیەتی زۆری هەیە.
“سەعید بێگزادە” ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان و بەرپرسی تەشکیلاتی دەرەوەی وڵاتی ئەم حیزبە دەڵێ: “پێوەندی نێوان ئوتریش و ئێران بۆ کورد حەساسییەتی تایبەتی هەیە. دوکتور قاسملوو و کاک عەبدوڵڵای قادری ئازەر لە وڵاتی ئوتریش بە دەست تیرۆریستەکانی ئێران شەهید کران. دوکتور قاسملوو راستە سکرتێری حیزبی دێموکرات بوو و ئێستاش هەر دوو لایەنی دێموکرات خۆ بە خاوەنی دەزانن، بەڵام بۆ هەموو کوردەکان کەسایەتیی تایبەتی و جێگای رێزە. بۆیەش هاتنی سەرانی جمهوری ئیسلامی بۆ ئەو وڵاتە وەک بێڕێزی بە کوردان چاوی لێ دەکرێ. هەر ئەوەش بوو کە ئامادەکارییەکی تەواو لە لایەن کوردەکان و تەنانەت هێندێک رێکخراوی غەیرە کوردیش بۆ وەڕێخستنی خۆپێشاندان و تا ئەو جێیەی یاسا رێ بدات، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی کرابوو. وەک حیزبی دێموکراتیش هاوڕێیانمان لە ئوتریش بە تەواوی خۆیان بۆ بەشداری لەو ناڕەزایەتییانە ئامادە کردبوو کە ئەمە دەتوانێ هۆکارێکی گرینگ بێ بۆ کەنسلکردنەوەی سەردانەکە کە ناوی هۆکاری ئەمنییەتیان لێ ناوە.”
“محەممەد فەقی عەلی”، یەکێک لە بەرپرسانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئوتریش باس لەوە دەکات کە ئێران یەکلایەنە ئەو سەردانەی هەڵوەشاندووەتەوە و بیانووشان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو سەردانە، کۆمەڵێک پرسی ئەمنییەتی بووە و بە گوتەی خۆیان پۆلیسی ئوتریش ناتوانێ ئەمنییەتی “روحانی” و وەفدی هاورێی لە رۆژی دیاریکراودا بپارێزن، ئەمە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی نێوخۆی ئوتریش ئەمڕۆ بە تەواوی ئەمەی رەت کردەوە.
ئەو بەرپرسەی حدک لە وڵاتی ئوتریش لەو لێدوانەیدا بۆ “رۆژهەڵات تایمز” گوتیشی: “چەندین حیزب و ڕێکخراوی جۆراوجۆر کە ڕادەیان زیاتر لە بیست و پێنج حیزب و ڕێکخراو دەبوو، لەوانە حیزبی دیمۆکراتی کوردستان و هەروەها خەڵکانێکی دیکەی زۆری وەک تاک و کەسایەتی و چالاکی سیاسی لە ناو ئەم لیستەیەدا دەبیندران کە بڕیار وابوو بەیانی لە بەردەم کۆشکی سەرۆک کۆماریی ئوتریش و وەزارەتەکانی پەیوەندیداردا خۆپێشاندانێکی بەربڵاو بکەن و لەودا ناڕەزایەتیی خۆیان لە پێشوازیکردنی “روحانی” و وەفدی یاوەری دەرببڕن.”
“ئاسۆ پیرۆتی” چالاکی سیاسی و یەکێک لە رێکخران و ئامادەکاران خۆپێشاندانی وییەن، لە وەڵامی یەکێک لە پرسیارەکانی “رۆژهەڵات تایمز”دا سەبارەت بە رەنگدانەوەی هەڵوەشانەوەی ئەو سەفەرەی روحانی لە میدیاکانی ئوتریش‌دا، گوتی: “ماڵپه‌ڕی “وییه‌ن ئۆنلاین” له‌سه‌ر په‌ككه‌وتنی سه‌فه‌ری ڕوحانی بۆ وییه‌ن ده‌نووسێت : “روحانی به هۆكاری ئه‌منیه‌تی سه‌فه‌ره‌كه‌ی بۆ وییه‌ن په‌ك خست.”
هه‌روه‌ها ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئوتریش ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌منییه‌تی له ئوتریش بوونی هەبووبێت و ته‌نانه‌ت له دوای كردەوه ترۆریستییهكهی “برۆكسێل”یش له وڵاتی ئوتریش هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌منییه‌تی نهخۆڵقاوه و هیچ هه‌وڵێكی ترۆریستی هەستی پێ نەکراوە.”
ئه‌و ماڵپه‌ڕه هه‌روه‌ها ده‌نووسێت كه “هاینتز فیشه‌ر” سەدری عەعزەمی ئوتریش به‌و هه‌ڵوێسته‌ی سەرۆک کۆماری ئێران دڵگران بووه و گوتوویه‌تی كه چاوه‌ڕوانی وه‌ها هه‌ڵوێستێكی نه‌كردووه.
ڕۆژنامه‌ی “دی پرێسه”ی ئوتریش نووسیویەتی:
“هیواكانی وه‌زاره‌تی دارایی و بازه‌رگانیی ئوتریش بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونی بازرگانی له گه‌ڵ ئێران وه‌دی نه‌هات. ئوتریش به هیوای كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی بازرگانیی گه‌وره له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی شێعه‌ی ئێرانی‌دا بوو.”
ماڵپه‌ڕی ڕۆژنامه‌ی “كوریهر”ی ئوتریشیش نووسیویەتی:
سه‌رەڕای ئەوەی ده‌وڵه‌تی ئوتریش ڕایانگه‌یاندووە هیچ هۆكارێک بۆ مەترسی ئه‌منییه‌تی له وڵاتی ئوتریش نابینن، سه‌ریان لەوە سوڕ ماوه كه ڕۆحانی به‌و هۆكاره سه‌فه‌ره‌كه‌ی په‌ك خستووه.
سەدری ئەعزەمی ئوتریش گوتوویەتی ئه‌و بڕیاره‌ی “ڕوحانی” جێگای دڵگرانییه و ئه‌وان چاوه‌ڕوانی وه‌ها بڕیارێك له روحانی نه‌بوون.
لە پەیوەندی دەگەڵ ئامادەکارییەکان بۆ خۆپێشاندان بە دژی سەردانەکەی “روحانی” و بەشداریی هێز و رێکخراوە سیاسی و مەدەنی و خوێندکارییەکان، “ئاسۆ پیرۆتی” گوتی: “ڕێكخراوی “ستۆپ بۆم” به هاوكاریی ده‌یان ڕێكخراوی ئوتریشی و یه‌كێتی خوێندكارانی دێموكڕاتی كوردستانی ئێران و یه‌كێتی خوێندڤان و لاوانی دێموكڕاتی ڕۆژئاوای كوردستان هه‌وڵیان بۆ وه‌ڕێخستنی خۆپێشاندانێكی گه‌وره كه پێشبینی ده‌كرا زیاتر له ٥٠٠ كه‌س به‌شداری بكه‌ن ده‌دا .
ئه‌و خۆپێشاندانه زیاتر له ١٠ رۆژ بوو كاری بۆ ده‌كرا و له‌و ئاسته‌دا داوا له هه‌موو حیزب و لایه‌نه سیاسییه كوردییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان كرابوو كه به‌شدار بن. ئه‌و حیزب و ڕێکخراوانه‌ی بڕیاری به‌شداری له‌و خۆپێشاندانه‌یان دابوو بریتی بوون له:
١. حیزبی دێموكراتی كوردستان
٢. حیزبی دێموكراتی كوردستانی کوردستانی ئێران
٣. پارتی دێموكراتی كوردستان- سوریە
٤. یه‌كێتی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
٥. یه‌كێتی خوێندكار و لاوانی دێموكڕاتی رۆژئاوا
و ده‌یان ڕێكخراوی دیكه‌ی بیانی وەک:
Support : STOP THE BOMB, Israelitische Kultusgemeinde Wien, Demokratische Partei Kurdistan-Iran (PDKI), CdFI – Club der Freunde Israels, Sozialdemokratische LSBTI-Organisation SoHo, Bund jüdischer Verfolgter des Naziregimes, Democratic Youth Union of Iranian Kurdistan, Kurdish Democratic Students of Rojawa (Syrien), Democratic Students Union of Iranian Kurdistan, Kurdish Democratic Party of Syrian Kurdistan, Kurdistan Democratic Party-Iran (KDP), Or Chadasch – Jüdisch-liberale Gemeinde Wien, Initiative Liberaler Muslime Österreich, Österreichisch-Israelische Gesellschaft, Christen an der Seite Israels, WIFNO – Wissenschaft für Frieden in Nahost, ZFÖ – Zionistische Föderation in Österreich, Misrachi, Bnei Akiva, Bund Sozialdemokratischer Juden-AVODA, Women’s International Zionist Organization/European Council of WIZO Federations, Künstlerlnnenkollektiv monochrom, Café Critique, Karl Pfeifer (Journalist), Basisgruppe Politikwissenschaft, Kommunistischer StudentInnenverband-Linke Liste, Zwi Peres Chajes Loge der Bnai Brith, u.a.
(( ڕۆژهه‌ڵات تایمز))