هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە شاری دێلگان، بە بێ هێچ ئاگادارکردنەوەیەک، ڕاستەوخۆ تەقە لە ماشینێک دەکەن و بەو هۆیەوە دوو هاووڵاتیی بەلووچ بریندار دەبن.
بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، شەوی پێنجشەممە لە سەر هەینی ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە ڕێگای دێلگان- زێهکلووت بە بێ هێچ ئاگادارکردنەوەیەک ڕاستەوخۆ تەقە لە ماشینی هاووڵاتییەکی بەلووچ دەکەن و لە ئاکامدا هاووڵاتییەک بەناوی” عیسا بامەری میرەک” و هاووڵاتییەکی دیکە کە ناسنامەی تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە بە توندی بریندا دەکەن.
جێگای ئاماژەیە کە بریندارەکان بۆ چارەسەری پزیشکیی گوازراونەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دێلگان.