ڕێژیمی ئێران بۆ جارێکی دیکە لە ناردنی ماهوارە بۆ بۆشایییەکانی ئاسمان شکستی هێنا.
رۆژی هەینی ١٠ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆماری ئیسلامی بۆ جارێکی دیکە هەوڵی دا لە ڕێگای مووشەک لە جۆری سیمورغەوە، ماهوارە بنێرێتە بۆشاییی ئاسمان، کەچی هەر وەک چوار جاری پێشوو تووشی شکست بوو.
لەو پێوەندییەدا، وەزارەتی دەرەوەی فەرانسە هەر زوو ناردنی ماهوارە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بۆ بۆشاییی ئاسمانی مەحکووم کرد و وتی کە ئەو هەوڵە دژی بەڵێنییە نێونەتەوەییەکانی ئێرانە و ئەو کردەوەیەی دژ بە بڕیارنامەی ٢٢٣١ی شۆرای ئەمنییەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وەسف کرد.
هەر لەم بارەشەوە سایتی “ناسا” سەرنەکەوتوویی و شکستی مووشەکە ماهوارەهەڵگرەکەی ئێرانی پشتڕاست کردووەتەوە.
شایانی باسە کە ئەمریکا و ژمارەیەک لە وڵاتانی دیکە، بەرنامەی ماهوارەیی ڕێژیمی ئێرانیان بۆ تاقیکردنەوەکانی مووشەکی، بە ناکۆکیی دروستکردن و پێشێلکاریی بەڵیننامەی “٢٢٣١”ـی شۆرای ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان زانیوە کە بۆ گەرەنتی لە بەرجام ئەو بەڵیننامەیە واژۆ کراوە و داوایان لە ڕێژیمی ئێران کراوە کە مووشەکی بالستیکی کە توانایی گواستنەوەی کڵاوەی ناوکیی هەیە بەکار نەهێنێ.












