وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند ته‌نیا سه‌دی یه‌كی په‌نابه‌رانی سووریه‌یان داڵده داوه.
ئاكسفام، له گرووپه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی یارمه‌تیگه‌یاندن بۆ بنه‌بڕكردنی هه‌ژاری، برسیه‌تی و ناعه‌داڵه‌تی له جیهاندا ده‌ڵێ وڵاتاتی پیشه‌سازیی ده‌وڵه‌مه‌ند كه‌متر له یه‌ك و نیو له سه‌دی ٥ میلیۆن په‌نابه‌ری سووری‌یان وه‌رگرتووه.
ئه‌م بنیاته بریتانیاییه له ڕاپۆرتی نوێی خۆیدا هێناویه‌تی كه ته‌نیا ئاڵمان، كانادا‌و نۆڕوێژ له چاو بارودۆخی ئابووریی خۆیان په‌نابه‌ری زیاتریان وه‌رگرتووه‌و ٥ وڵاتی دیكه‌ی وه‌ك ئۆسترالیا، فینلاند، ئیسله‌ند، سوئێد‌و نیوزیله‌ند زیاتر له نیوه‌ی به‌ڵێنییه‌كانی خۆیان له‌م بواره‌دا جێبه‌جێ نه‌كردوه؛ به‌ڵام بریتانیا سه‌دی ٢٢ و ئا‌مریكا ته‌نیا سه‌دی ٧ی به‌ڵێنییه‌كانی خۆیان بردۆته سه‌رێ.
خۆزینهوهی وڵاتانی پیشهییو ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهان له وه‌رگرتنی ئاواره‌کانی شه‌ڕی سوریه له حاڵێک دایه كه زۆربه‌ی په‌نابه‌رانی سووریه له وڵاتانی دراوسێی وه‌ك توركیه، لوبنان، ئۆدرۆنو هه‌رێمی كوردستان گیرساونه‌ته‌وه.