سه‌ركۆماری ئۆتریش، هاینز فیشێر، به تلویزیۆنی ده‌وڵه‌تیی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی ڕاگه‌یاند كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزاكانی دژی ئێران به ئیراده‌ی گشت كۆمه‌ڵكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ستراوه‌ته‌وه‌و ناکرێ هه‌ر له ئێستاوه پێشبینی ئه‌مه بكرێ ئه‌وه که‌ی ڕوو ده‌دا.
ناوبراو ئه‌م قسانه‌ی پێش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سه‌فه‌ری حه‌سه‌ن ڕۆحانی بۆ ڤییه‌ن، پێته‌ختی ئه‌م وڵاته کرد.
ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ڕه‌وتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی دژی ئێران ده‌ستی پێكردوه به‌ڵام ناتوانم ئه‌وه بڵێم كه ئه‌م ڕه‌وته تا كه‌ی درێژه‌ی ده‌بێ.
سه‌ركۆماری ئۆتریش پاشان هیوای خواست كه ئێران‌و زلهێزه جیهانییه‌كان پێبه‌ند به ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئیمزاكراو له ژۆئیهی ڕابردوو بن به شێوه‌یه‌ك كه گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی دژی كۆماری ئیسلامی له كاتی دیاریكراودا هه‌ڵوه‌شێنه‌وه.
جگه له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی نێوان ئێران‌و ٦ هێزی جیهانی، ئامریكاش كۆمه‌ڵێك بانك‌و شیركه‌تی یه‌ك لایه‌نه سزا داوه‌و هه‌ر بۆیه‌ش بانك‌و شیركه‌ته گه‌وره‌كانی ئورووپا تا ئێستا نه‌یان توانیوه هیچ گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئیمزا بكه‌ن. له‌م حاڵه‌شدا ئا‌مریكا به‌م زووانه له كاردانه‌وه به تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی بالستیكی سپای پاسدارانی ئێران گه‌مارۆی نوێی خستۆته سه‌ر ئه‌م وڵاته.
به‌م هۆكاره‌ش سه‌ركۆماری ئۆتریش له تلویزیۆنی ده‌وڵه‌تیی ئێران پێداگریی كرده‌وه كه وڵاتهكهیو یه‌كیه‌تیی ئورووپا به ته‌نیایی ناتوانن گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵوه‌شێننه‌وه‌و بۆ ئه‌م كاره‌ش ئیراده‌و بڕیاری نێوده‌وڵه‌تی پێویسته‌و ئامریكاش له‌م به‌ینه‌دا ڕۆڵی گرینگی هه‌یه.
خامنه‌یی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران، وێڕای دانپێدانان به‌م بابه‌ته له زمان محه‌ممه‌دجه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی، سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی دژی كۆماری ئیسلامی ته‌نیا له‌سه‌ر كاغه‌ز نهماونو ئا‌مریكا به شێوه‌و ڕێگای جیاجیا له گه‌مارۆ خستنه‌سه‌ر ئێران به‌رده‌وامه.