عەبدولناسر هیمەتی بەڕێوەبەری پێشووی بانکی ناوەندیی ئێران دەڵێ: بەردەوامیی گەمارۆکان، ئابووریی ئەو وڵاتە گەشە ناکا و ڕۆژ بە ڕۆژ خرابتر دەبێ.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریەکان، “عەبدولناسر هیمەتی” بەڕێوەبەری پێشووی بانکی ناوەندیی ئێران لە دانیشتنێک لە گەڵ خوێندکارانی زانکۆی کرمان، بە ئاماژەکردن بەو گەمارۆگەلەی کە لە سەر ڕێژیم ئێرانە و بووەتە هۆی دروستبوونی دۆخی خراپی ئابووری و سیاسی، جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە بەدڕێژە و بەردەوامیی گەمارۆکان و دابەزینی داهاتە نەوتییەکان، ئابووریی ئێران نەک هەر گەشە نەکات بەڵکوو ڕۆژ بە ڕۆژ خرابتر دەبێ و ئەوەشی گەڕاندەوە بۆ سەر ناکارامەیی بەرپرسان و شێوەی هەڵەی دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمە.
ناوبراو بە پێچەوانەی بەرپرسانی دیکەی ڕێژیم دان بە کاریگەریی گەمارۆکان لەسەر ئێراندا دەنێ و ئەو گەمارۆگەلەش بۆ سیاستی هەڵە و سیستمی دەسەڵاتداریی ڕێژیم دەگەڕێنێتەوە.