٥ كه‌س له نوێنه‌رانی مه‌جلیسی میللیی فه‌رانسه، سه‌ره‌ڕای دژایه‌تیكردنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته، له دمێشق له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د کۆبوونه‌وه.
ئه‌م سه‌فه‌ره، سه‌ره‌ڕای دژایه‌تیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه به ده‌ستپێشخه‌ریی “تیری ماریانی” سیاسه‌تمه‌داری فه‌رانسه‌ویی نزیك له ڕووسیه، كرا. ناوبراو پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له سووریه گوتی به‌شار ئه‌سه‌د نایه‌وێ واز له ده‌سه‌ڵات بێنێ.
به‌پێی قسه‌ی تیری ماریانی هه‌موو شتێك ئه‌مرۆكه گۆڕاوه‌و هاوکێشه‌کان جۆرێکی دیکه‌ن، ئه‌ڕته‌شی سووریه له باتی ئه‌وه‌ی كه به‌رگریی بكا ئێستا هێرش ده‌كا، “پالمێرا” یان گرتۆته‌وه‌و، له حاڵ پێشڕه‌وی دان، به‌شار ئه‌سه‌د هه‌روه‌ها سه‌دی ٤٠ خاكی سووریه‌ی گرتۆته‌وه.
ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، دوژمنی ئه‌مڕۆی ئێمه، دو‌ژمنێك كه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر فه‌رانسه‌و ئورووپا، به‌شار ئه‌سه‌د نییه، به‌ڵکوو داعشه.
تیری ماریانی گوتی، ئه‌مڕۆكه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌و دژی داعش نابێ ڕوو له هیچ یهكیهتییهك ههڵگهڕێنیهوهو ته‌نیا هێزی وشكایی كه له سووریه شه‌ڕی دژه داعش ده‌كا ئه‌رته‌شی سووریه‌یه‌و نازانم چۆن به بێ ئه‌رته‌شی به‌شار ئه‌سه‌د شه‌ڕی دژه داعش سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ.
شایانی باسه سه‌فه‌ری تیری ماریانی بۆ سووریه‌و چاوپێكه‌وتن به به‌شار ئه‌سه‌د ڕه‌خنه‌ی زۆربه‌ی سیاسه‌تزانانی فه‌رانسه‌ویی لێ كه‌وته‌وه.